بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، دادوەر شەعبان ئەلشامی بە هۆی دادگاییکردنی بەرپرسانی حکومەتەکەی حوسنی موبارەک سەرۆک کۆماری پێشووتری میسر و هەروەها سەرکردەکانی ئیخوان موسلمین، بە یەکێک لە ناسراوترین دادوەرە میسرییەکان دادەنرێت.
ناوبراو هەروەها سزای لەسێدارەدانی محەممەد مورسی سەرۆک کۆماری پێشووی میسری دەرکرد کە بە یەکەم سزای لەسێدارەدانی سەرۆک کۆمارێک لە مێژووی ئەو وڵاتەدا هەژمار دەکرێت.
دادوەر ئەلشامی دادگاییکردنی حوسنی موبارەکی لە دۆسیەی بەدەستهێنانی ناڕەوا و نایاسایی سەروەت و سامانەکەی لە ئەستۆ بوو.
ئەلشامی لە ساڵی 1975 لە کۆلێژی یاسای زانکۆی عەین شەمس بڕوانامەی بە دەستهێناوە و لە ساڵی 1976 بووە جێگری داواکاری گشتی، پاشان بووە دادوەری دادگای بەرایی و پاش ماوەیەکی دیکە بووە دادوەری گشتی باکوری قاهیرە. ماوەیەکی زۆریش دادوەری تێهەڵچوونەوە بوو و لە ساڵی 2002 بووە دادوەری دادگای تاوانەکان.
یەکێک لە گرنگترینی ئەو دۆسیانەی کە لە لایەن دادوەر شەعبان ئەلشامییەوە تاوتوێ کراوە، دۆسیەی ناسراو بە شۆڕشی بسرییەکان لە سەردەمی سەرۆکایەتی محەممەد ئەنوەر سادات بووە. دۆسیەی ئیخوانییەکانیش بە یەکێک لە دۆسیە گرنگەکانی ساڵانی ڕابردووی ئەو دادەنرێت./.