بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئیسماعیل بەقایی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس ڕایگەیاند کە گەڕێکی دیکەی دانوستانەکانی ناڕاستەوخۆ لە نێوان ئێران و ئەمریکا لە عۆمان بەڕێوەچووە.
ناوبراو وتی: ئێران پێداگرە کە مافە یاسایی و حاشاهەڵنەگرەکانی خۆی بۆ کەڵک وەرگرتن لە وزەی ناوەکیی ئاشتیخوازانە لە چوارچێوەی NPT مسۆگەر بکات و لە هەمان کاتدا ئامادەیە کە بۆ دڵنیابوون لە سرووشتی ئاشتییانەی پلانە ئەتۆمییەکەی درێژە بە پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانی بدات کە لە ڕابردووشدا ئەوەی پیشانداوە.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وتی: بە هەمان ڕێژە پێداگرین لە سەر ئەوەی کە بۆ هەڵوەشانەوەی سزا نایاسایی و نامرۆڤانەکان کە ماوەیەکی زۆرە بە سەر خەڵکی ئێمەدا سەپێندراوە، هەوڵ بدەین./.