بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، داڤید کە لە وەرزی 2025-2024 ناوی لەگەڵ یوڤێنتوس، ئینتەر، بەرشەلۆنە و یانە گەورەکانی دیکەی ئەوروپا هاتووە، بە کۆتایی گرێبەستەکەی لە 30 حوزەیران یانەی لیل جێدەهێڵێت. لە کاتێکدا ناپۆلی لە چەند هەفتەی ڕابردوودا وتووێژێکی لەگەڵ یاریزانانی وەک راسموس هۆیلوند و لۆرێنزۆ لوکا و ئانجی یۆان بۆنی کردووە بەڵام پێدەچێت جۆناتان داڤید لە ئێستادا هەڵبژاردەی ئەم یانە بێت کە ئەنتۆنیۆ کۆنتییش زۆر گرنگی پێدەدات.
میدیا وەرزشییەکانی ئیتالیا ئەمڕۆ ڕایانگەیاند کە دانوستانەکان بۆ کڕینی داڤید دەستیپێکردووە و دەوترێت نوێنەری ئەو یاریزانە بەمەبەستی بەدواداچوونی ئەگەری گواستنەوەکەی، لەشاری ناپۆلی لەگەڵ بەڕێوەبەرانی یانەی ناپۆلی کۆدەبێتەوە. هەرچەندە داڤید وەک یاریزانێکی ئازاد بەردەستە، بەڵام پێشبینی دەکرێت کۆی تێچووی گرێبەستەکەی نزیکەی 34 ملیۆن یۆرۆ بێت./.