بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، میدیا وەرزشییەکان ئەمڕۆ یەکشەممە ڕایانگەیاند کە مانچستەرسیتی هەنگاوێکی گەورەی ناوە بۆ کڕینی نیکۆلۆ ساڤۆنا بەرگریکاری یوڤێنتوس و هەروەها لەگەڵ ئەم یاریزانە ئیتالیە گەیشتووەتە ڕێکەوتن. مانچستەرسیتی بەنیازبوو لە مانگی کانوونی دووەمدا گرێبەست لەگەڵ ئاندریا کامبیاسۆی بەرگریکاری راستی یوڤێنتوس بکات بەڵام دوای ئەوەی نەیتوانی ئەو یاریزانە بکڕێت، ڕووی لە نیکۆلۆ ساڤۆنا کردووە.
ئەم یاریزانە تا ئێستا 36 یاری لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکاندا ئەنجامداوە، لەوانە 27 یاری لە خولی ئیتالیا و 7 یاری لە چامپیۆنزلیگ. هەروەها لەلایەن لوسیانۆ سپالتی بانگهێشتی کامپی هەڵبژاردەی ئیتالیا کراوە./.