بەپێی ڕاپۆرتی جام کوردی، بەرپرسانی ئەمەریکا بە کەناڵی ئێن بی سییان ڕاگەیاندووە، بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل لە ئێستادا هیچ هێزێکی نییە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا.
ئەمرۆ یەکشەممە، لەڕاپپۆرتێکدا کەناڵى ئێن بی سی لەزاری بەرپرسانی ئەمریکییەوە ڕایگەیاند پەیوەندی ترەمپ و نەتانیاهۆ لەم چەند هەفتەیەی رابردوودا گرژی تێکەوتووە، ناکۆکی نێوان ترەمپ و نەتانیاهۆ لە گەشەسندندایە لەبارەی پرسی غەزە و ئێران.
هەروەها ئەو بەرپرسانە، دەڵێن: تەنها لە هەفتەی رابردوو ترەمپ دوو جار لێدوانی داوە کە نەتانیاهۆی بێزار کردووە.
بەرپرسانی ئەمەریکا لەبەشێکى دیکەى قسەکانیدا ئەوەشیان زیاد کرد: ئیسرائیل واشنتۆنی ئاگادار کردەوە کە ئێستا “کاتی ئەوەیە دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران لەناوببرێت، ناتانیاهۆ چەند جارێک ئەوەى خستوەتەڕوو کە دانوستاندنەکانی ئەمریکا لەگەڵ ئێران کات بەفیڕۆدانە.
لە بەرامبەردا بەرپرسانی ئەمەریکا ئاشکرایان کرد کە ترامپ ئامادەیی خۆی بۆ ئێران دەربڕی کە بەرنامەی ئەتۆمی بپارێزێت.