بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئاژانسی ڕۆیتەرز لە سەر زاری سەرچاوەیەکی بەرپرس لە حکومەتەکەی دۆناڵد ترەمپ، ڕایگەیاندووە کە ستیو ڤیتکاف نێردەی ئەمریکا بۆ کاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە شاری مەسقەت بە شێوازی ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ لە گەڵ ئێران دانوستانی کردووە.
ئەو بەرپرسە ڕایگەیاندووە کە هەر دوو لا ڕێکەوتوون لە سەر ئەوەی کە دانوستانەکان بۆ گەیشتن بە لێکتێگەیشتنی تەواو لە کاروباری تەکنیکی درێژەی هەبێت.
گەڕی چوارەمی دانوستانەکانی نێوان ئێران و ئەمریکا ڕۆژی یەک شەممە لە شاری مەسقەت پایتەختی عۆمان بەڕێوەچوو./.