بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ڕەنگی میوە و سەوزە فاکتەرێکی گرنگە لە هەڵبژاردنیاندا. هۆکاری گرنگی ئەم بابەتە ئەوەیە کە هەر ڕەنگێک پێکهاتەیەکی گرنگ پیشاندەدات.
تایبەتمەندی میوەکان بەپێی ڕەنگیان بەم شێوەیە:
1- ڕەنگی زەرد: حەزی خواردن زیاد دەکات وەک: مۆز، ئەناناس
2- ڕەنگی مۆر: پاراستنی گەنجێتی و تازەیی وەک: ترێی مۆر، بلوبێری، هەڵووژەی ڕەش
3- ڕەنگی سەوز: سووڕی خوێن باشتر دەکات وەک: کیوی، ترێ سەوز، سێوی سەوز
4- ڕەنگی سپی: مەترسی جەڵتەی دڵ کەم دەکاتەوە وەک: هەرمێ، گوێزی هیندی، قۆخی سپی
5- ڕەنگی پرتەقاڵی: بەهێزی ئێسک وەک: پرتەقاڵ، گێزەر، لالەنگی
6- ڕەنگی سوور: چارەسەری کەم خوێنی وەک: شلیک ، شوتی ، هەنار./.