بەپێی ڕاپۆرتی جام کوردی، عومەر ئەحمەد، سەرۆکی ئەنجومەنی کۆمسیارانی كۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی عێراق بە رۆژنامەی (الصباح)ی نیمچە فەرمی ڕایگەیاند” ئەنجومەنی وەزیران بڕیاری ژمارە (٢٦٨ )ی ساڵی ٢٠٢٥ی دەرکرد کە تیایدا ١١ی تشرینی دووەمـی ئەمساڵ، وەک وادەی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دیاریکرد، کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانیش لەڕووی تەکنیکیەوە ئامادەیە بۆ ئەنجامدانی پرۆسەی هەڵبژاردن لە بەرواری دیاریکراوی خۆیدا.
سەرۆكی ئەنجومەنی كۆمیسیاران دەشڵێت” کۆمسیۆن خشتەیەکی کاتیی كارەكانی بۆ پرۆسەی هەڵبژاردن ئامادەکردووە، کە لەلایەن ئەنجومەنی کۆمیسیارانەوە پەسەندکراوە، خشتەکە کاتی هەموو قۆناغەکانی پرۆسەی هەڵبژاردن بەشێوەیەكی تێروتەسەل لەخۆدەگرێت، جەختیشکرد، بۆیە کۆمسیۆن بە تەواوی ئامادەیە بۆ ئەنجامدانی پرۆسەی هەڵبژاردن لە وادەی دیاریکراودا.”
سەبارەت بەو یاسایەشی هەڵبژاردنی داهاتووی پێی بەڕێوەدەچێت، وتی” یاسای هەڵبژاردنی بەركار كە هەڵبژاردنی پێ بەڕێوەدەبرێت بریتییە لە یاسای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران و ئەنجومەنی پارێزگا و قەزاکان، ژمارە ١٢ی ساڵی ٢٠١٨ی هەموارکراوە”.