بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، هاری کەین لە کۆتاییدا توانی یەکەم نازناوی ژیانی پیشەگەری تۆپی پێی خۆی بەدەست بهێنێت. ئەم یاریزانە بەریتانییە سەرەڕای ئەوەی چەندین ساڵە بە یەکێک لە باشترین هێرشبەرانی جیهان دادەنرێت، تا دوو هەفتە لەمەوبەر هیچ نازناوێکی لە ژیانی پیشەگەری خۆیدا نەبوو، نە لەسەر ئاستی یانەکان و نە لەسەر ئاستی نیشتمانی.
دواجار لە دووەم وەرزی یاریکردنیدا لەگەڵ بایرن میونشن نازناوی بۆندسلیگای بردەوە، کە بە یەکەم نازناوی ژیانی ئەم یاریزانە بەریتانییە دادەنرێت.
هاری کەین باسی ئەزموونی یەکەم نازناوی پاڵەوانێتی لە ژیانی تۆپی پێی خۆیدا کرد و ڕایگەیاند: هەستێکی زۆر خۆشم هەیە. من ماوەیەکی زۆرە چاوەڕێی ئەم ساتە بووم. لە کۆتاییدا ئەم جادووە لە ناوچوو. هەوڵی ئێمه بۆ ئەوەیه که هەموو لایەک لەگەڵ هاندەران چێژ وەربگرن. من بەڕاستی چێژ لە هەموو ساتێکی یەم کاتە وەردەگرم. بێگومان من دەمەوێت و حەز دەکەم بۆ جارێکی دیکه ئەم ساتانە ئەزموون بکەم./.