بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەحمەد بن عەبدوڵڵا جەمال سەرۆکی ئەنجومەنی گشتی گومرکی قەتەر لە سەردانەکەیدا بۆ تاران لە گەڵ فرود عەسکەری سەرۆکی ڕێکخراوی گومرکی ئێران و بەرسانی باڵای دیکەی ئەم ڕێکخراوە کۆبووە.
ئەو بەرپرسە قەتەرییە ستایشی بەئەلیکترۆنیبوونی کاروباری گومرکیی ئێرانی کرد و خواستی وڵاتەکەیی بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییەکان دووپات کردەوە.
ئەحمەد بن عەبدوڵڵا جەمال ڕایگەیاند کە ئاستی باڵای پەیوەندییە سیاسییەکانی نێوان ئێران و قەتەر یارمەتیدەری پەرەپێدانی هاوکاری و پەیوەندییە ئابوری و بازرگانییەکان دەبێت.
سەرۆکی ڕێکخراوی گومرکی ئێرانیش لەو کۆبوونەوەدا جەختی لە سەر چارەسەرکردنی کێشە و گرفتەکانی بەردەم پەرەپێدانی پەیوەندییە ئابوری و بازرگانییەکان لە گەڵ قەتەر کردەوە./.