بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سوهەیل شاهین باڵیۆزی تاڵیبان لە قەتەر لە گەڵ کاربەڕێکەری باڵیۆزخانەی فەرەنسا لەو وڵاتە کۆبووە و داوایکرد فەرەنسا باڵیۆزخانەکەی لە کابولی پایتەختی ئەفغانستان بکاتەوە.
فەرەنسا یەکێک لەو وڵاتانەیە کە پاش گەڕانەوەی گرووپی تاڵیبان بۆ دەسەڵات لە ئەفغانستان، باڵیۆزخانەکەیی داخست و تا ئێستا پەیوەندی دیپلۆماسیی لە گەڵ تاڵیبان نەبووە.
فەرەنسا تاڵیبان بە فەرمی ناناسێت و پاش بەدەسەڵات گەیشتنی ئەو گرووپە، باڵیۆزخانەکەیی لە کابول بردووەتە دەوحەی قەتەر.
وڵاتانی جیهان مەرجیان بۆ بەفەرمی ناسینی تاڵیبان داناوە کە لە گرنگترینی ئەوانەش دەتوانین ئاماژە بە پێکهێنانی حکومەتێکی گشتگیر و ڕەچاوکردنی مافی ژنان لە ئەفغانستان بدەین.
تاڵیبان ڕایگەیاندووە کە سەرجەم مەرجەکانی جێبەجێ کردووە و دەبێت وڵاتانی جیهان دان بە حکومەتی ئێستای ئەفغانستاندا بنێن./.