بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، خورما میوەیەکی زۆر بەسوودە کە بەهۆی پێکهاتەی تریپتۆفان دەتوانێت ڕۆڵی هەبێت لە بەرهەمهێنانی سیرۆتۆنین (هۆرمۆنی دڵخۆشی و ئارامبوونەوە) لە مێشکدا. خورما ئاستی سیرۆتۆنین لە مێشک بەرز دەکاتەوە. سیرۆتۆنین پێکهاتەیەکی هێورکەرە و زیادبوونی دەردانی لە مێشک زۆر یارمەتیدەرە بۆ ئارامبوونەوە و کەمکردنەوەی دڵەڕاوکێ!
سیرۆتۆنین یارمەتی ڕێکخستنی مەزاج و کەمکردنەوەی دڵەڕاوکێ و باشترکردنی خەو دەدات. هەروەها خورما دەوڵەمەندە بە شەکری سروشتی و ڕیشاڵ و ڤیتامینەکان و کانزاکان وەک پۆتاسیۆم و مەگنیسیۆم کە هەموویان بۆ تەندرووستی جەستەیی و دەروونی سوودبەخشن.
هەرچەندە خواردنی خورما لە خۆراکێکی هاوسەنگ یارمەتیدەر دەبێت بۆ باشترکردنی مەزاج، بەڵام چارەسەری خەمۆکی پێویستی بە شێوازی گشتگیرتر هەیە وەک ڕاوێژکاری دەروونی، وەرزشی ڕێکوپێک، خەوی پێویست و لە هەندێک حاڵەتدا دەرمان لەژێر سەرپەرشتی پزیشک./.