بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سەید عەباس عێراقچی ئەمڕۆ دووشەممە بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە ئەبوزەبی و ئامانجی سەردانەکەش کۆبوونەوە لە گەڵ کاربەدەستانی باڵای ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی بووە.
بڕیارە عێراقچی لە گەڵ عەبدوڵڵا بن زاید جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوە و مەنسور بن زاید جێگری سەرۆکی ئیمارات کۆببێتەوە.
وەزیری دەرەوەی ئێران لە کۆبوونەوەکاندا سەبارەت بە پەیوەندییە دووقۆڵییەکان و گۆڕانکارییە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکان، وتووێژ و بیر و ڕا ئاڵوگۆڕ دەکات.
عێراقچی پێشتر سەردانی دەوحەی کرد و لە گەڵ محەممەد بن عەبدولڕەحمان ئالی سانی وەزیری دەرەوەی قەتەر کۆبووە./.