بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لامین یامال جارێکی دیکه لە یاریی بەرامبەر ڕیال مەدرید درەوشایەوە، لە بردنەوەی بەرشەلۆنە بە ئەنجامی 4-3 بەسەر ڕکابەرە کۆنەکەیدا لێهاتوویەکی سەرنجڕاکێشی پێشکەش کرد و تیپەکەی هەنگاوێک لە بردنەوەی نازناوی لالیگا نزیک کردەوە.
لەم ئێل کلاسیکۆیە کیلیان ئێمباپێ سێ گۆڵی بۆ ڕیال مەدرید تۆمارکرد، بەڵام لامین یامال جارێکی دیکە کاریگەری خۆی لەسەر یاریگادا نیشاندا بە گۆڵێکی سەرنجڕاکێش کە کۆی گۆڵەکانی لەم وەرزەدا گەیاندە 16 گۆڵ. دوای ئەو ڕافینیا بە دوو گۆڵ سەرکەوتنی بەرشەلۆنەی مسۆگەر کرد.
یامال دوای کۆتایی هاتنی ئەم یارییە وێنەیەکی خۆی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاو کردەوە. ئەو لەگەڵ بڵاوکردنەوەی ئەم وێنەیه نووسیویەتی: ئەم وێنەیەش لایک بکەن!. زۆر کەس ئەمە بە گاڵتەیەک لە جود بێلینگهام و سێرجیۆ رامۆس دەبینن. راشفۆردیش کاردانەوەی لەسەر ئەم بابەتە هەبوو و بە پەیامێک ڕایگەیاند: پاشای گەنج!./.