بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، دکتۆر مەسعود پزیشکیان لە ڕێوڕەسمی بەرزڕاگرتنی هەفتەی ڕێکخراوی مانگی سوور لە ئێران، وتی: ئەو وڵاتانەی بانگەشەی مافی مرۆڤ و ئاشتی و ئازادی دەکەن، ئەمڕۆ بوونەتە بکوژی مرۆڤە بێ تاوانەکان.
ناوبراو وتی: ئەمە کارەساتە لەم جیهانەدا کە هەندێک کەس بە جلوبەرگێکی جوانەوە شانازی بە مرۆڤبوونی خۆیانەوە دەکەن، لە ناوەوە چییان هەیە کە ئازارێکی وەها بە سەر مرۆڤە بێ تاوانەکاندا دەسەپێنن؟
سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران وتی: جیهان ئەمە دەبینێت بەڵام بێدەنگە، ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان و دامەزراوەکانی دیکە ئەم تاوانانە دەبینن بەڵام دیسانەوە پشتیوانی لە تاوانبار دەکەن. لە جیهانی ئەمڕۆدا دەبینین کێ بە ڕاستی لە پێناو بێتاوانەکاندا دەوەستێتەوە و کێ بۆمب بە سەر بێتاوانەکاندا دەبارێنێت.
پزیشکیان وتی: هەموومان هاوکار دەبین بۆ نەهێشتن و چارەسەرکردنی کێشەکانی وڵات و جیهان تا یارمەتیدەری ئەو کەسانە بین پێویستیان بە یارمەتی هەیە./.