بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، دکتۆر مەسعود پزیشکیان لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی کۆماری ئیسلامی ئێران وتی: ئێران هەوڵی بەدەستهێنانی چەکی ناوەکی نادات و بە پێی فەتوای مەرجەعی باڵا، هەر هەنگاوێک بە ئامانجی وەبەرهێنانی چەکی ناوەکی قەدەغەیە.
ناوبراو وتی: ئەوان وتیان دەیانەوێت دڵنیا بن لەوەی ئێمە بە دوای ئەم چەکەدا ناگەڕێین و ئێمەش بە تەواوی ئامادەییمان ڕاگەیاندووە، بەڵام بە هیچ شێوەیەک قبووڵ ناکرێت کە ئەوان داوای ئەوە بکەن ئێمە واز لە پلانی ئاشتیخوازانەی وزەی ناوەکی بێنین.
پزیشکیان وتی: دەسکەوتەکانی زانایانی وڵات لە بواری وزەی ئاشتیخوازانەی ناوەکی بۆ کەرتەکانی کشتووکاڵ، پزیشکی، ژینگە و پیشەسازی سوودبەخش بووە و بەهێزەوە لەم چالاکییە بەردەوام دەبین.
ناوبراو وتی کە تاران بە دوای ئاشتی و ئاسایشدا دەگەڕێت و پێمان وایە کە دەبێت ناوچەکە بە ئارامی بژی./.