بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ڕافینیا بە دوو گۆڵەکەی ڕۆڵی سەرەکی هەبوو لە سەرکەوتنی تیپەکەی لەژێر ڕاهێنەرایەتی هانسی فلیک. ئەم یاریزانە تەمەن 28 ساڵە لە وەرزی ئێستای لالیگادا ئامارێکی سەرنجڕاکێشی بەجێهێشتووە و لە ئامارە نایابەکانی لیۆنێل مێسی لە لووتکەی یاریکردنیدا لە بەرشەلۆنە نزیک بووەتەوە.
بەشێک لە لێدوانەکانی ڕافینیا لەگەڵ پەیامنێران دوای کۆتاییهاتنی یارییەکە سەرنجێکی زۆری ڕاکێشا. ئەو ڕایگەیاند بە تەواوی ڕازی نییە بە تۆمارکردنی دوو گۆڵ بەرامبەر ڕیال، چونکە هەلی زیاتری هەبوو کە نەدەبوو لەدەستیبدا.
ڕافینیا سەبارەت بە یارییەکە ڕایگەیاند: ئێمە لەم وەرزەدا هەموو کاتێک بۆ بردنەوە هاتووین و بردمانەوە. تیپێک کە دەگەڕێتەوە نیشان دەدات کە چەندە ئارامییان هەیە و چەندە متمانەیان بە خۆیان هەیە. تۆمارکردنی ئەو هەموو گۆڵە لە ئیل کلاسیکۆ قورسە. یارییەکە لە خولەکەکانی کۆتاییدا دەکرا ئاسانتر بێت چونکە ئێمە زۆر هەلمان لەدەستدا. بەڵام توانیمان بەباشی بەرگری بکەین، ئەمەش گرنگە. دەمتوانی زیاتر لە دوو گۆڵ تۆمار بکەم. سێ هەلی باشم لەدەستدا کە نەدەبوو لەدەست بدرێن. من چاوەڕوانی زۆرم لە خۆم هەیە و دان بەوەدا دەنێم کە لەل یارییە زۆر دەرفەتم لە دەست داوە./.