بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، دەرکەوتنی ویرتز لە پێکهاتەی بایەرلیڤەرکوزن لەژێر ڕاهێنەرایەتی چابی ئەلۆنسۆ لە دوو وەرزی ڕابردوودا سەرنجی زۆرێک لە یانە گەورەکانی ئەوروپای ڕاکێشاوە لەوانە بایرن میونشن و ڕیال مەدرید و مانچستەرسیتی. زۆرێک لە میدیا وەرزشییەکانی ئەڵمانیا لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا ڕایانگەیاندووە کە بایرن گەیشتووەتە ڕێکەوتنێکی کۆتایی بۆ کڕینی ئەو یاریزانە و ئامادەیە لە وەرزی گۆڕانکاری وەرزشی هاوینی داهاتوودا بیکڕێت.
یانەی بایەرلیڤەرکوزن ڕەزامەندی له سەر فرۆشتنی فلۆریان ویرتز هەیە بەڵام ئامانجیان وەرگرتنی بڕی 150 ملیۆن یۆرۆیە له بەرامبەر فرۆشتنی ئەم یاریزانه. یانەی بایرن میونشن ئاگاداری داواکارییەکانی یانەی بایەرلیڤەرکوزن هەیە بەڵام له ئێستادا بەڕێوەبەرانی یانەکه ئاماده نین بڕی 150 ملیۆن یۆرۆ بدەن. هەرچەندە ئەم جۆرە پارەدانە بەتەواوی مەحاڵ نییە، بەڵام خۆیان بۆ ئەم هەلومەرجە ئامادە کردبوو./.