بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئاستی نایابی بەرشەلۆنە لەم وەرزەدا کاردانەوەی هاندەران و ڕاهێنەران و یاریزانانی بەدوای خۆیدا هێنا. دوای بردنەوەی بەرشەلۆنە بە ئەنجامی 4-3 لە ڕیال مەدرید لە ئێل کلاسیکۆ کە بە شێوەیەکی کاریگەر نازناوی لالیگای بۆ یانەکە مسۆگەر کرد، لویس سوارێز یەکەم کەس بوو کە ستایشی بەرشەلۆنەی کرد.
سوارێز لە وتووێژێکدا پشتیوانی خۆی بۆ بەرشەلۆنە دەربڕی. سەبارەت بە تیپی پێشووی ڕایگەیاند: بەرشەلۆنەی ئەمڕۆم زۆر خۆشدەوێت. ئەوان وزەیان هەیە، تۆپی پێ زۆر باش یاری دەکەن و توانایەکی ناوازەیان هەیە. بەرشەلۆنە ئاستێکی زۆر بەرزی هەیە و دوو یاریزان هەن کە بەهرەیان لەسەرووی تێکڕایە و جیاوازی درووست دەکەن: لامین یامال و پێدرۆ.
ئاستێک لە یاریکردن دەبینم کە بەڕاستی سەرسامم دەکات، لامین یامال بە هەموو ئەو شتانەی کە لەم تەمەنەدا دەیکات سەرنجی ڕاکێشام. هەروەها یاریزانی دیکەشیان هەیە، وەک رافینیا کە لە ساتە هەستیارەکاندا گۆڵ تۆمار دەکات./.