بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، پاش ڕاگەیاندنی ئەنجامی کۆنگرەی 12 ی پەکەکە و بڕیاری چەکدانان و هەڵوەشانەوەی ئەم حیزبە، مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی دیمۆکراتی کوردستان پەیامێکی بڵاوکردەوە.
لە پەیامەکەی مەسعود بارزانیدا هاتووە کە ” جێی خۆشحاڵییە کە لە پرۆسەی چارەسەریی ئاشتی لە تورکیا، لایەنەکان هەڵوێستی باشیان هەبووە و هەنگاوی ئەرێنی بە ئاراستەی چارەسەری ئاشتییانە نرا، هەروەها پەکەکەش کۆنگرەی خۆیی بەست و کۆمەڵێک بڕیاری دەرکرد “.
لە درێژەی ئەو پەیامەدا بارزانی ڕایگەیاندووە کە ” ئەو پرۆسەیە بگاتە ئەنجامێکی باش و لە بەرژەوەندی و خێری ناوچەکە و هەموو لایەک بێت. ڕاشیدەگەێنین کە بە هەموو شێوەیەک پشتیوانی لە سەرکەوتنی ئەو پرۆسەیە دەکەین “./.