بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، فاتیمە موهاجرانی ڕۆژی دووشەممە سەبارەت بە ئەگەری سەردانیکردنی ڤلادیمیر پوتین بۆ ئێران، وتی: بابەتی سەردانەکەی سەرۆک کۆماری ڕووسیا لە تاوتوێکردندایە، بەڵام وردەکارییەکەی بە تایبەت کات و ڕیزی بەرنامەکانی، لە داهاتوویەکی نزیکدا لە لایەن وەزارەتی دەرەوەی ئێرانەوە ڕادەگەێندرێت.
موهاجرانی وتی: پەیوەندییەکانی ئێران و ڕووسیا بەرەو گەشەسەندن و پتەوکردنی زیاتر دەڕوات و ئەم جۆرە سەردانانە بە ئامانجی بەرزکردنەوەی ئاستی هاوکارییە دووقۆڵییەکان و تاوتوێکردنی گۆڕانکارییە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکان دەکرێت و هەر هەواڵێکی فەرمیش دەبێت لە لایەن وەزارەتی دەرەوە بڵاوبکرێتەوە./.