بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، جیمیسن گریر نوێنەری بازرگانیی ئەمریکا ڕایگەیاندووە کە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا دوو کۆبوونەوەی ئەرێنییان لە گەڵ چین کردووە و لە نێوان هەر دوو وڵاتیشدا ڕێکەوتن کراوە.
هاوکات، های لایفینگ جێگری سەرۆک وەزیرانی چینیش ڕایگەیاندووە کە لە گەڵ ئەمریکا میکانیزمێکی نوێیان بۆ ڕاوێژکاری سەبارەت بە ئابوری و بازرگانی دەستپێکردووە.
ناوبراو ڕایگەیاندووە کە ئامانجی هەر دوو وڵات چارەسەرکردنی ناکۆکییەکانە لە ڕێگای وتووێژ و ڕاوێژی هاوبەشەوە.
پێشتر دۆناڵد ترەمپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا باجێکی زۆری گومرکیی بە سەر کاڵا و بەرهەمەکانی چیندا سەپاند و ئەمەش ناڕەزایەتی و کاردانەوەی توندی چینی بە دواوە بووە./.