بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئیسماعیل بەقایی ڕایگەیاند کە بڕیارەکەی پەکەکە بۆ هەڵوەشانەوە و وازهێنان لە چالاکی چەکداری، هەنگاوێکی گرنگە لە ڕێگای دەستبەرداربوونی توندووتیژی و بەهێزکردنی ئاسایش.
ناوبراو ڕایگەیاند کە ئێران لەم پێشهاتەدا گۆڕانکارییەکی ئەرێنی دەبینێت کە هاوکار دەبێت لە چەسپاندنی سەقامگیری و ئارامی لە تورکیا و ناوچەکەدا.
بەقایی ڕایگەیاند کە ئێران هیوادارە ئەم کارە بە شێوەیەک تەواو بکرێت کە خزمەت بە ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکە بکات./.