بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، دۆناڵد ترەمپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا ئەمڕۆ سێ شەممە لە میانەی سەردانەکەی بۆ سعوودیە وتی: پەیوەندییەکانی نێوان ئەمریکا و سعوودیە لە هەر کاتێکی دیکە بەهێزترە و ئەم دۆخەش بەردەوام دەبێت.
ناوبراو ڕایگەیاند کە ئێران دەستی بە چەکی ناوەکی ناگات و ئامادەیە کۆتایی بە ناکۆکییەکان لە گەڵ ئەم وڵاتە بێنێت.
ترەمپ وتی کە دەمەوێت لە گەڵ ئێران بگەمە ڕێکەوتن تا جیهان سەقامگیرتر بێت.
سەرۆک کۆماری ئەمریکا هەروەها وتی کە سزاکانی سەر سوریا هەڵدەگیردرێت./.