بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، دەزگای ڕادیۆ و تەلەفزیۆنی ڕژێمی زایۆنیستی ڕایگەیاند کە عیدان ئەلکساندر، سەربازی ئەمریکی – زایۆنیستی کە لە لایەن کەتیبەکانی عێزەدین قەسام باڵی سەربازیی بزوتنەوەی حەماسەوە ڕادەستی خاچی سووری نێودەوڵەتی کرا، ڕەتیکردەوە چاوی بە نتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایۆنیستی بکەوێت.
میدیا زایۆنیستییەکان ڕایانگەیاندووە کە ڕەنگە ئەلکساندر ڕۆژی چوارشەممە سەردانی قەتەر بکات تا چاوی بە دۆناڵد ترەمپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا بکەوێت./.