بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لەو کاتەی ئەلێکساندەر ئارنۆڵد بە فەرمی ڕایگەیاند کە لە کۆتایی وەرزی 2025-2024 لیڤەرپول جێدەهێڵێت، ئەم یانە بەدوای بەرگریکارێکی نایابدا دەگەڕێت بۆ جێگرتنەوەی ئارنۆڵد. ئێستا فابریزیۆ ڕۆمانۆ ڕایگەیاندووە کە لیڤەرپول لە وتووێژێکدایە لەگەڵ یانەی بایرلیڤەرکوزن بۆ کڕینی فریمپۆنگ، بەرگریکاری ئەم یانە لە وەرزی گۆڕانکاری وەرزشی هاوینی داهاتوودا.
هەروەها یانەی لیڤەرپول دەستی بەوتووێژ لەگەڵ نوێنەرانی ئەو یاریزانه کردووه و دەوترێت فریمپۆنگ حەزی بە پەیوەندی کردن بە لیڤەرپول و بەشداریکردن لە خولی بەریتانیا هەیە. ئەلێکساندەر ئارنۆڵد لە یاریی ئەم هەفتەیەدا بەرامبەر ئارسناڵ لە پێکهاتەی سەرەکی ئارنی سلۆت نەبوو و یەم ڕاهێنەرە بڕیاریدا کۆنۆر برادلی بنێرێتە نێو یاریگا لە شوێنی بەرگری ڕاستدا.
ئەمە ئەوە دەردەخات کە ڕاهێنەری لیڤەرپوڵ متمانەی زۆری بەم یاریزانە هەیە، بەڵام بەڕێوەبەرانی یانەکە پێیان باشە هەڵبژاردەیەکی نایابتر بۆ پاڵپشتیکردن لە ئارنۆڵد بهێنن./.