بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، مایکرۆبیۆمی ڕیخۆڵە کە کۆکراوەی ملیارەها بەکتریای بەسوودە، پێویستی بە ڤیتامینی تایبەت هەیە بۆ گەشەکردن و هاوسەنگی خۆی. ئەم ڤیتامینانە بە بەهێزکردنی دیواری ڕیخۆڵە و کەمکردنەوەی هەوکردن و پاڵپشتیکردنی بەکتریای بەسوود، سیستەمی هەرس بە تەندرووستی دەپارێزن.
ڤیتامینە گرنگەکان بۆ ڕیخۆڵە بریتین لە:
1- ڤیتامین A: چینەکانی ڕیخۆڵە دەپارێزێت کە لە گێزەر و سەوزە گەڵادارەکاندا هەیە.
2- ڤیتامینەکانی گروپی B: یارمەتی میتابولیزمی بەکتریای ڕیخۆڵە دەدەن کە لە دانەوێڵە و هێلکەدا هەیە.
3- ڤیتامین D: بەهێزکردنی دیواری ڕیخۆڵە و کەمکردنەوەی هەوکردن، کە لە ماسی و تیشکی خۆردا هەیە.
4- ڤیتامین C: پاڵپشتی میکرۆبیۆم دەکات بە تایبەتمەندی دژە ئۆکسێنەرەکان کە لە پرتەقاڵ، لیمۆ و بیبەردا هەیە./.