بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، میاتۆڤیچ لە وتووێژێکدا لە 6ی تشرینی دووەم هۆشداری دابوو کە یانەی ڕیال مەدرید لە کۆنتڕۆڵی ئەنچیلۆتی دەرچووە. ئێستاش دوای زیاتر لە شەش مانگ لەو لێدوانە و دوای شکستی ڕیال مەدرید لە ئێل کلاسیکۆ بەرامبەر بەرشەلۆنە، ئەم ئەستێرەی پێشووی ڕیال جارێکی دیکە سوور بوو لەسەر ئەو هەڵوێستەی.
ناوبراو ڕایگەیاند: ئەو وەرزەی کە چوار ئیل کلاسیکۆ لەدەست دەدەیت، وەرزێکە کە دەبێت نیگەران بیت و بیر لە گۆڕانکارییەکان بکەیتەوە. کاتی ئەوە هاتووە ڕیال مەدرید پارە خەرج بکات و یاریزان ڕابکێشێت و تیپەکەی بەهێز بکات و ئەو یاریزانانە بهێنێت کە بەدوای سەرکەوتندا دەگەڕێن.
وتیشی: ڕەنگە کاتی ئەوە هاتبێت ڕیال مەدرید بیر لە داهاتووی ڤینیسیۆس بکاتەوە. درێژکردنەوەی گرێبەستی یاریزان دەتوانێ ئەم پەیامە هەڵبگرێت: ئێمە گرێبەستەکەت درێژ دەکەینەوە، بەڵام ئەگەر پێویست بکات دەتفرۆشین. ئەگەر یاریزانێک بە باشی یاری ئەنجام بدات، دەمێنێتەوە، ئەگەر نا، دەفرۆشرێیت یان وازت لێ دەهێنرێت. لە دە ساڵی ڕابردوودا، چەندین یاریزانی گەورە ئەم یانەیەیان جێهێشتووە./.