بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، کەمی ئاسن یان کەمی خڕۆکە سوورەکانی خوێن مانای ئەوە دەگەیەنێت کە جەستە ئۆکسجینی پێویست وەرناگرێت و ئەمەش دەبێتە هۆی تێکدانی کارەکانی ئەندامەکانی جەستە. کەم خوێنی هۆکاری جۆراوجۆری هەیە وەک کەمی ئاسن، کەمی ترشی فۆلیک و خوێن لەدەستدانی زۆر.
ئەو میوانەی کە دەتوانن یارمەتیدەر بن لە پێکهێنانی خوێن لە لەشدا بریتین لە:
1- هەنار:
هەنار بە هۆی پێکهاتەی ترشی ئەسکۆربیک و سەرچاوەیەکی دەوڵەمەندی ئاسن، ڤیتامینەکانی A، C و E یەکێکە لە باشترین میوەکانی خوێن دروستکردن و بڕی ئاسن لە لەشدا زیاد دەکات.
2- مۆز:
سەرچاوەیەکی باشە بۆ ترشی فۆلیک و ڤیتامین B کە بۆ دروستکردنی خڕۆکە سوورەکانی خوێن پێویستە.
3- سێو:
سێو سەرچاوەیەکی دەوڵەمەندە لە ئاسن لەگەڵ پێکهاتەی تەندروستی جۆراوجۆر کە بۆ هاندانی هیمۆگڵۆبین پێویستن. ڕۆژانە بەلایەنی کەمەوە یەک سێو لەگەڵ پێستدا بخۆ./.