بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، مەنسور مێهرزاد وتی: ڕێوڕەسمی هەزار دەفی پاڵنگان کە هەموو ساڵێک لەم گوندەی سەر بە قەزای کامیاران بەڕێوەدەچێت، لە بەرواری 22 ی گوڵانی 1404 ی کۆچی هەتاوی بە ژمارە 204191088 لە ئاستی پارێزگادا تۆمار کرا و کەوتە ڕۆژژمێری فەرمی ڕووداوە گەشتیارییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران.
ناوبراو وتی: ڕێوڕەسمی هەزار دەفی پاڵنگان بە ئامانجی زیندووکردنەوەی مۆسیقای عیرفانی و بەهێزکردنی ناسنامەی ناوخۆیی و ڕاکێشانی گەشتیارانی ناوخۆیی و بیانی، پێگەیەکی گرنگی لە پەرەپێدانی گەشتیاریی ڕۆشنبیریدا هەیە./.