بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، کەریم بنزیما هێرشبەری فەرەنسی و کاپتنی یانەی ئیتیحاد لە هەفتەی سی و یەکەمی خولی سعوودیەدا بە تۆمارکردنی دوو گۆڵ بەرامبەر فەیحا گەیشتە 30هەمین گۆڵی لەم وەرزەدا. بنزیما لەم وەرزەدا توانیویەتی 21 گۆڵ تۆماربکات و 9 ئەسیستی گۆڵی بۆ هاوڕێکانی پێشکەش کردووە.
ئەم ئامارانە بە ڕوونی ڕۆڵی گرنگی ئەم یاریزانە لە ڕێگای سەرکەوتنی یانەی ئیتحاد دەردەخەن،تیپێک کە ئێستا تەنیا یەک هەنگاو لە بردنەوەی خولەکە دوورە. ئەمە چوارەمین جارە لە ژیانی پیشەگەری بنزیما کە لانیکەم 30 گۆڵ لە وەرزێکی خولەکەدا تۆمار بکات. پێشتر لە سێ وەرزی جیاوازدا بە لەبەرکردنی درێسی ڕیال مەدرید ئەم ژمارەی پێوانەییە تۆمار کردبوو./.