بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامنەیی لە چاوپێکەوتنی ژمارەیەک لە ئەندامان و کاربەدەستانی ڕێکخراوی مانگی سووری ئێران، بە ئاماژە بە تاوانەکانی ڕژێمی زایۆنیستی لە غەززە، وتیان: کێ هەیە بڕوای بەوە هەبێت کە لە بەرامبەر ئەو هەموو تاوان و دڕندەییەی زایۆنیستەکان لە غەززە ئەرک و بەرپرسیارێتی نەبێت؟ هەمووان ئەرکیان لە سەر شانە. هەمووان دەبێت لە بەرامبەر ئەو دڕندانەی کە ئۆتۆمبێلی فریاگوزاری خێرا بۆردومان دەکەن، لە بەرامبەر ئەوانەی کە منداڵانی بێتاوان دەکوژن، لە بەرامبەر ئەوانەی کە نەخۆشەکان دەکوژن، نەخۆشخانەکان دەڕووخێنن، خەڵکی مەدەنی دەکە قوربانی، دەبێت ڕابوەستن.
بەڕێزیان وتیان: ئەم هەستکردن بە بەرپرسیارێتییە وایکردووە تروسکەی هیوا لە دڵی ئێمەدا نەکوژێتەوە و دوژمنانی خستووەتە بەرەی دژ بە کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە.
ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران وتیان: بەرەی درۆ لە ناو دەچێت، درۆ ناتوانێت بەردەوام بێت، بەڵام دەبێت هەنگاوی پێویست هەڵبگیرێت، وا نییە کە دابنیشین و سەیری ئەوە بکەین، دەبێت لە دژی ئەم هەموو دڕندەییە بوەستینەوە./.