بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، فەیسەڵ بن فەرحان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا بە بۆنەی سەردانەکەی دۆناڵد ترەمپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا بۆ سعوودیە، وتی: پەیوەندییەکانی نێوان سعوودیە و واشنتن لە سەر بنەمای هاوبەشییەکی ستراتیژی و ئابورییە.
ناوبراو وتی: هاوکارییەکانی ئێمە لە گەڵ ئەمریکا لە بواری دابینکردنی وزە ڕۆڵێکی گرنگی هەیە و یەکێک لە ئامانجە سەرەکییەکانمان بەرزکردنەوەی ڕێژەی ئاڵوگۆڕە بازرگانییەکانە لە گەڵ ئەمریکا.
بن فەرحان هەروەها وتی: سعوودیە بە تەواوی پشتیوانی لە دانوستانەکانی نێوان ئێران و ئەمریکا دەکات و هیوادارە دانوستانەکان بگاتە ئەنجامێکی ئەرێنی./.