بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، دکتۆر مەسعود پزیشکیان لە کۆبوونەوەی لە گەڵ سەرۆک شارەوانییەکانی شارە گەورەکانی ئێران وتی: دەبێت دەست لە ناو دەستی یەکتردا بین تا کێشەکانی خەڵک چارەسەر بکەین و حکومەت لەم پێناوەدا سەرجەم تواناکانی وەگەڕدەخات.
ناوبراو وتی: بۆ من قبووڵکراو نییە کە وڵاتی ئێمە لە وڵاتانی دیکەی ناوچەکە دواکەوتوو بێت، لە چەندین بواردا هەندێک کێشە هەیە کە بۆ چارەسەرکردنیان پلانی پێویست دادەڕێژین، بە تایبەت لە بواری کارەبا کە بە کەڵک وەرگرتن لە وزەی خۆر دەتوانین کەموکوڕییەکان چارەسەر بکەین.
پزیشکیان وتی: دەبێت چاکسازی لە کەلتوری بەکارهێنانی کارەبا و وزەدا بکەین و ئەمەش ڕۆڵی لە زیاترکردنی ڕێژەی وەبەرهێنان لە وڵاتدا هەیە.
سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران وتی: بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان هەوڵی زیاترکردنی ڕۆڵی خەڵک و بەشدارییان لە پلان و پرۆژەکاندا دەدەین./.