بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، خۆسێ موخێکا سەرۆک کۆماری پێشووی ئۆرۆگوای کە بە هەژارترین سەرۆکی جیهان ناوبانگی دەرکردبوو، لە تەمەنی 89 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.
ناوبراو خەباتگێڕێکی مارکسیستی و گوڵفرۆش بوو، خاەنی فەلسەفە و شێوازی ژیانی سادەی خۆی بوو و بەمەش خەڵکی جیهانی سەرسام کردبوو.
موخێکا لە بەهاری ساڵی 2024 ەوە چارەسەری نەخۆشی شێرپەنجەی وەردەگرت./.