بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، دۆناڵد ترەمپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە میانەی سەردانەکەیدا بۆ سعوودیە لە گەڵ ئەحمەد شەرع سەرۆک کۆماری قۆناغی ڕاگوزەری سوریا کۆبووە.
کۆبوونەوەکە بە ئامادەبوونی محەممەد بن سەلمان جێنشینی سعوودیە بەڕێوەچوو.
میدیاکانی تورکیا ڕایانگەیاندووە کە ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری ئەو وڵاتە بە شێوازی ئۆنلاین و لە ڕێگای ڤیدیۆکۆنفرانسەوە بەشداریی کۆبوونەوەکەی کردووە.
کۆبوونەوەکەی ترەمپ و شەرع لە کاتێکدا بووە کە هەواڵی هەڵگرتنی سزاکانی سەر سوریا لە لایەن ئەمریکاوە پێشوازییەکی زۆری لە وڵاتانی عەرەبیدا لێکراوە./.