بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، میدیاکانی ڕژێمی زایۆنیستی ڕایانگەیاندووە کە چیرۆکی هێزەکانی سوپای ئەو ڕژێمە و هەروەها هێزەکانی یەدەک کە پاش دەستپێکردنی شەڕی غەززە لە 7 ی تشرینی یەکەمی 2023 پەنایان بردووەتە خۆکوژی، تا بە ئەمڕۆ بە نهێنی ماوەتەوە.
ڕژێمی زایۆنیستی ئامارەکانی تایبەت بە قوربانییانی ساڵی 2023 و 2024 ی بڵاوکردەوە کە ئەمەش پیشاندەری بەرزبوونەوەی بەرچاوی ئاماری خۆکوژی هێزە سەربازییەکانی ئەو ڕژێمەیە.
بە پێی ئامارەکان، لە ساڵی 2024 لە سوپای ڕژێمی زایۆنیستیدا 21 کەس خۆیان کوشتووە کە بەرزترین ڕێژەیە لە ساڵی 2011. لە ساڵی 2023 ژمارەی ئەو کەسانەی کە لە نێو سوپای ڕژێمی زایۆنیستیدا خۆیان کوشتووە، 17 کەس بووە.
هاوکات ڕاپۆرتی میدیاکانی ڕژێمی زایۆنیستی پیشان دەدات کە ڕێژەی توشبوونی ئەندامانی سوپای ئەو ڕژێمە بە نەخۆشییە دەروونییەکان 6 هێندە زیادیکردووە./.