بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، تۆتنهام ڕووبەڕووی هەواڵێکی ناخۆش دەبێتەوە پێش یاری کۆتایی خولی ئەوروپا. دیجان کولوسێفسکی بەهۆی پێکانەوە، نەشتەرگەری بۆ کراوە و بەدڵنیاییەوە یارییە گرنگەکەی بەرامبەر مانچستەر یۆنایتد لەدەست دەدات.
یانەی تۆتنهام له بەیاننامەیەکدا به فەرمی ڕایگەیاند: ئێمە ئەوە پشتڕاست دەکەینەوە کە دیجان کولوسێفسکی لە یاری هەفتەی ڕابردوو بەرامبەر کریستال پالاس لە پرێمەرلیگدا تووشی پێکان بوو. دوای ڕاوێژی پسپۆڕی، ئەمڕۆ ئەم یاریزانه نەشتەرگەری بۆ کرا و ئێستا له ژێر سەرپەرستی تیمی پزیشکی یانەکەدا دەست به چارەسەرکردن و چاکبوونەوەی دەکات. دیجان ئێمە هەموومان لەگەڵتین./.