بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، دۆمینیک سۆبۆسلای ستایشی محەممەد سەلاح هاوڕێی میسری و باشترین گۆڵکاری لیڤەرپولی کرد و ڕایگەیاند کە سەلاح تایبەتمەندییەکی زۆر هاوبەشی لەگەڵ کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ هەیە. سەلاح لەم وەرزەدا بە 28 گۆڵ لە لووتکەی ڕیزبەندی گۆڵکارانی پرێمەرلیگدایە و هەروەها زۆرترین گۆڵی تۆمارکردووە و 18 ئەسیستی گۆڵی پێشکەش کردووە.
سوبۆسلای لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ماڵپەڕی لیڤەرپول باسی لە زیرەکی سەلاح کرد و ڕایگەیاند: من زۆر نزیکم لە سەلاح. هەست دەکەم هەموو هەفتەیەک ژمارەی پێوانەیی نوێ دەشکێنێت و ئەمە باوەڕپێنەکراوە. وابزانم ڕۆناڵدۆ جارێک گوتی ئەو بەدوای ژمارەی پێوانەییدا ناکەوێت، بەڵکو ژمارەی پێوانەییکان بەدوایدا دەکەون. ئێستا وابزانم سەلاح دەتوانێت هەمان شت بڵێت، چونکە ئەو هەموو هەفتەیەک ژمارەی پێوانەیی نوێ تۆمار دەکات.
سەلاح کە تەمەنی 32 ساڵە تا ئێستا 244 گۆڵی لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکاندا بۆ لیڤەرپول تۆمارکردووە کە 183 گۆڵیان لە خولی بەریتانیا بووە./.