بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، دۆناڵد ترەمپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا ڕایگەیاند کە دانوستانەکان لە گەڵ ئێران بۆ گەیشتن بە ئاشتی بەردەوامە.
ناوبراو وتی: ئێمە پشتیوانی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکەین و بڕوامان بە ئاشتی لە ڕێگای هێزەوە هەیە و هیوادارین دانوستانەکان لە گەڵ ئێران سەرکەوتوو بێت.
ترەمپ وتی: دەمانەوێت لە دانوستانەکان لە گەڵ ئێران سەرکەوتوو بین و لەو بڕوایەداین کە لە گەیشتن بە ڕێکەوتن نزیک بووینەتەوە./.