بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لۆلا داسیلڤا سەرۆک کۆماری بەرازیل، هیچ بابەتێک لە بەرازیل بە بێ لێکۆڵینەوە بەجێناهێڵێت و زۆرجار کێشە درووست دەکات. لێدوانەکانی سەبارەت بە گرێبەستی کارلۆ ئەنچیلۆتی لەگەڵ هەڵبژاردەی بەرازیل جارێکی دیکە کێشەی درووستکرد. سەرۆک کۆماری بەرازیل بە ئاشکرا ڕایگەیاند کە تێناگات بۆچی دەبێت ڕاهێنەری بیانی بێت لەکاتێکدا ڕاهێنەری باش لەو وڵاتەدا هەیە.
ناوبراو ڕایگەیاند: من هیچ کێشەیەکم لەگەڵ کەسێکی بیانی نییە کە ڕاهێنەرایەتی هەڵبژاردەی نیشتمانی بکات، بەڵام کەسانێکی باش لە بەرازیل هەن کە دەتوانن ڕاهێنەرایەتی هەڵبژاردەی نیشتمانی بکەن. بە سەرۆکی فیدراسیۆنی تۆپی پێی بەرازیلم گوت دەمەوێت تاقیکردنەوەیەک ئەنجام بدەم و باشترین یاریزانەکان بانگهێشت بکەم کە ئەم وەرزەیان لە خولی پیشەگەری بەرازیل تەواو کردووە. با تیپێک پێکبهێنین کە باشترین یاریزانی ئەم خولە لەخۆ بگرێت و بزانین چی روودەدات. وابزانم ئەنجامەکە باشتر دەبێت./.