بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، بارودۆخی خراپی مانچستەرسیتی لەوەرزی ڕابردوودا وایکردووە هاندەران هەموو هیوایەک بۆ سەرکەوتنی یانەکەیان لە جامی جیهانی یانەکان لەدەست بدەن. بەڵام ئێرلینگ هاڵاند بۆچوونێکی جیاوازی هەیە و دەڵێت تیپەکەی گواردیۆلا گەشتی بۆ ئەمریکا کردووە بۆ ئەوەی ببێتە پاڵەوان و بە سەرکەوتنەوە دەگەڕێتەوە.
یانەی مانچستەرسیتی دوای کۆتایی هاتنی ئەم وەرزە بۆ ئەمریکا دەچێت بۆ بەشداریکردن لە قۆناغی گرووپەکانی جامی جیهانی یانەکان بەرامبەر کازابلانکا و عەینی ئیمارات و یوڤێنتوس. هاڵاند سەبارەت بە جامی جیهانی یانەکانەوە ڕایگەیاند: ئێمە وەرزێکی خراپمان هەبوو و ئەمە شتێک نییە بتوانرێت بشاردرێتەوە. بەڵام مانچستەرسیتی ئێستا له ئاستێکی باشدایە و به ئامانجی بردنەوەی پاڵەوانێتییەکه دەچێت بۆ ئەمەریکا./.