بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، تەندرووستی چاو و توانای بینین یەکێکن لە کۆڵەکە سەرەکییەکانی ژیانێکی چالاک و باش بەتایبەت لە نیوەی دووەمی ژیاندا، و نەبوونی چاودێری لەکاتی خۆیدا ئەم بابەتانە خراپتر دەکات. بۆیە باشتر وایە چەند کارێکی گرنگ بۆ تەندرووستی چاو ئەنجام بدەین. تکایە سەرنج بدەن کە پشتگوێخستنی تەندرووستی چاو لەوانەیە ببێتە هۆی تووشبوون بە نەخۆشی جۆراوجۆری چاو لەگەڵ زیادبوونی تەمەندا.
1- وازهێنان لە جگەرەکێشان
2- بەکارهێنانی چاویلکەی هەتاوی تایبەت
3- پشکنینی ئاسایی چاو لەلایەن پزیشکی پسپۆر
4- وەرزشی ڕێک و پێک بۆ تەندرووستی خوێنبەرەکانی چاو
5- خۆراکێکی تەندرووست دەوڵەمەند بە ڤیتامین، کانزاکان و دژە ئۆکسێنەرەکان./.