بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سێرجیۆ کۆنسیساو ڕاهێنەری یانەی میلان، شەوی ڕابردوو لە یاری کۆتایی جامی ئیتالیا بە ئەنجامی 1-0 بەرامبەر بۆلۆنیا دۆڕا و نازناوی پاڵەوانێتییەکە لەدەستدا.
دوای کۆتاییهاتنی ئەم یارییە لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ میدیا وەرزشییەکانی ئیتالیا ڕایگەیاند: نیوەی یەکەم هاوسەنگ بوو و چەند هەلێکمان هەبوو بۆ گۆڵکردن، بەڵام لە کۆتاییدا بردنەوە لەم جۆرە یاریانەدا گرنگە. دان بەوەدا دەنێم کە دەمانتوانی لە نیوەی دووەمدا کاری زیاتر بکەین.
بۆلۆنیا کەمێک بەختی هەبوو لەو گۆڵەی کە تۆماریکرد. من نامەوێت هیچ شتێک لە تواناکانی ڕکابەرەکەمان کەم بکەمەوە. بۆلۆنیا ئاستێکی باشی هەبوو بۆ بردنەوە، بەڵام زۆر یاری تۆپی پێی نەکرد. داوای لێبوردن لە هاندەران دەکەم کە زۆر بە پەرۆش بوون بۆ بینینی سەرکەوتنی یانەکەیان لە جامی ئیتالیا. ئەمەش هەموومانی نائومێد کرد. دەمانتوانی زیاتر هەوڵ بدەین./.