بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، هەموو شتێک لە پرێمەرلیگدا هەستیار بووە بۆ بەدەستهێنانی پشکی چامپیۆنزلیگ. وەرزی چێڵسی نزیک لە لوتکەی سەرنجڕاکێشی خۆی دەبێتەوە و ئێنزۆ مارێسکا دەزانێت ئەگەر تیپەکەی سێ یاری داهاتوو بباتەوە، دەتوانێت بۆ وەرزی داهاتوو پشکی چامپیۆنزلیگ بۆ تیپەکە مسۆگەر بکات.
ڕاهێنەری چێڵسی ئەمڕۆ لە کۆنگرە رۆژنامەوانییەکەدا ڕایگەیاند: تیپی چێڵسی هەمیشە ئازا بوو، بەڵام بەهۆی ئاستی تیپەکانی دیکەوە، هەندێک جار ئەم ئازایەتییە دەردەکەوێ و هەندێک جاریش نا. بەگشتی پێموایە تیپەکە هەر لە سەرەتاوە ئازا بوو. لەسەرەتای وەرزدا ئەگەر کەسێک بیگوتایە دەبێت دوو یاری کۆتایی ببەینەوە بۆ ئەوەی بگەینە چامپیۆنزلیگ، لەوانەبوو بەهۆی ئەم لێدوانەوە دڵخۆش ببووین.
هەبوونی بارودۆخی سەخت بۆ هەمووانە. هەر لەیەکەم ڕۆژەوە گوتمان ئەرکی گرنگی خۆمانە ئەم یانەیە بگەیەنینە ئەو پێگەیەی کە شایەنی خۆیەتی ئەویش پلەی چوارەم یان پێنجەمە و هەروەها چامپیۆنزلیگ. یاریزانان و ستافی تەکنیکی و یانەکە ئاگاداری ئەم بابەتەن. هیوادارم بتوانین وەرزەکە بەو پێگەیە تەواو بکەین./.