بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، پاڵێوراوەکانی باشترین یاریزانی ئەم وەرزە لە خولی بەریتانیا دەستنیشان کراون. لەم لیستە 8 کەسیەدا، لیڤەرپول زۆرترین پاڵێوراوی هەیە، ئەمەش شتێکی سروشتییە بە لەبەرچاوگرتنی پاڵەوانێتی تیپەکە لە خولی بەریتانیا.
محەممەد سەلاح و ڤیرجیل ڤان دایک و گراڤینبێرچ لە لیڤەرپول و مۆرگان گیبس و کریس وود لە نۆتینگهام فۆرێست و ئەلێکساندەر ئیساک لە نیوکاسڵ و برایان مبێۆمۆ لە برێنتفۆرد و دیکلان رایس لە ئارسناڵ، ئەو 8 یاریزانەن کە چانسی بردنەوەی نازناوی باشترین یاریزانی وەرزی خولی بەریتانیایان هەیە.
ئەگەری زۆرە ئەم خەڵاتە بدرێت بە محەممەد سەلاح کە گەورەترین ڕۆڵی هەبوو لە پاڵەوانێتی لیڤەرپول. سەلاح لەم وەرزەدا 28 گۆڵی تۆمارکردووە و 18 ئەسیستی گۆڵی پێشکەش کردووە./.