بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، هێرشەکانی ڕژێمی زایۆنیستی بۆ سەر کەرتی غەززە بەردەوامە و بە پێی ڕاگەیاندنی وەزارەتی تەندرووستی فەڵەستین لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا 109 کەس شەهید و 216 کەسی دیکەش بریندار بوون.
لە بەیاننامەیەکی وەزارەتی تەندرووستی فەڵەستیندا هاتووە کە لە ماوەی کەمتر لە 12 کاتژمطێردا 100 فەڵەستینی لە باکوری کەرتی غەززە شەهید کراون.
ڕاشیگەیاندووە کە لە 18 ی مانگی ئادار و دەستپێکردنەوەی هێرشەکانی ڕژێمی زایۆنیستییەوە تا ئێستا 2 هەزار و 985 کەس لە غەززە شەهید بوون و 8 هەزار و 173 کەسیش بریندار بوون./.