بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، بەرشەلۆنە لە یارییەکی مشتومڕاوی بەرامبەر ئیسپانیۆل، بە ئەنجامی 2-0 لە گێمی دووەمدا بە گۆڵەکانی لامین یامال و فێرمین لۆپێز پاڵەوانێتی لالیگای بۆ خۆی مسۆگەر کرد. یامال کە ئێستا خاوەنی دوو نازناوی پاڵەوانێتی لالیگا لە ژیانی پیشەگەری وەرزشی خۆیدایە، وەک چاوەڕوان دەکرا یەکێک بوو لەیاریزانە سەرەکییەکانی ئەم پاڵەوانێتییە و یانەی بەرشەلۆنە و هاندەرانی نائومێد نەکرد.
ئەم یاریزانە گەنجە یەکێک لەجوانترین و لەهەمانکاتیشدا گرنگترین گۆڵەکانی ئەم وەرزەی لەیاریی شەوی ڕابردوو بەرامبەر ئیسپانیۆل تۆمارکرد. ئەو یەکەم یاریزان بوو کە دوای کۆتایی یارییەکە چوو بۆ ژووری جلگۆڕین و لەگەڵ هاوڕێکانی ئاهەنگی بردنەوەیان گێڕا.
یامال لە وتووێژێکدا لەگەڵ میدیا وەرزشییەکان ڕایگەیاند: ئێمە زۆر دڵخۆشین. هەمیشە کەمێک گومان هەیە تا کۆتایی، وایە؟ ئەم سەرکەوتنە زۆر گرنگە بۆ یانەکە و ئێمە بەدەستمان هێنا. من هەوڵ نادەم گۆڵی گرنگ تۆمار بکەم. بەڵکو، من بۆ یانەکەم بە باشی یاری دەکەم. من هیچ گرنگی بەوە نادەم کە لە دەرەوە چی دەگوترێت. تەرکیزی من لەسەر یارییەکانە و بەردەوام دەبم لەسەر ئەم ڕێگایە بۆ یانەکەم./.