بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، فیلیپۆ ئینزاگی ڕاهێنەری یانەی پیزا لە چاوپێکەوتنێکدا باسی چەند بابەتێکی کرد لەوانە سیمۆنێ ئینزاگی برای و دووەم یاری کۆتایی چامپیۆنزلیگی ئەو.
فیلیپۆ ئینزاگی لەم چاوپێکەوتنەدا ڕایگەیاند: سیمۆنێ زۆر جیدی و ئامادەیە لە کارەکەیدا. من لە ڕوانگەی ڕاهێنەرێک قسە دەکەم. براکەم دەتوانێت تیپەکەی بکاتە پاڵەوان. پاریس سانجێرمان لەوانەیە وەک بەرشەلۆنە نەبەزێنراو بێت، بەڵام ئینتەر بوو کە بەرامبەر بەرشەلۆنە پێشکەوت. ئەنجامەکە دەکرێ بردنەوە، یەکسانبوون یان دۆڕاندن بێت. ئەنجامەکان هەموو شتێک ڕوون دەکەنەوە. یاری کۆتایی داهاتوو دووەم یاری کۆتایی سیمۆنێ لە ماوەی دوو ساڵدایە. ئەمەش مانای ئەوەیە گەیشتن بە یاری کۆتایی چامپیۆنزلیگ بۆ ئێمە ئاسانە. بەدڵنیاییەوە بۆ سەیرکردنی یارییەکە لە یاریگادا ئامادە دەبم./.