بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، خواکین کاپارۆس لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا کە پێش یارییەکە بەرامبەر ڕیال مەدرید بەڕێوەچوو، ستایشی کارلۆ ئەنچیلۆتی کرد. کارلۆ ئەنچیلۆتی وەک ڕاهێنەری نوێی هەڵبژاردەی تۆپی پێی بەرازیل دەستنیشان کراوە و بڕیارە لە کۆتایی ئەم وەرزەدا ڕیال مەدرید جێبهێڵێت.
خواکین ڕایگەیاند: دەمانەوێت بەرامبەر ڕیال مەدرید ئاستێکی نایاب پێشکەش بکەین. ئەگەر بپرسیت ئایا لالیگا بەرۆیشتنی سێرجیۆ ڕامۆس یان کریستیانۆ یان مێسی بەهای خۆی لەدەست دەدات پێموایە بە رۆیشتنی کارلۆیش بەهای خۆی لەدەست دەدات چونکە ئەو نموونەیەکە بۆ هەموو ڕاهێنەرەکان. ئەو نموونەیە بەهۆی هەڵسوکەوتەکانیه لە کۆنگرە رۆژنامەوانییەکاندا، چونکە دڵسۆزە بۆ یانەکە و هەموو شتێک بەپێی یاساکانی یانەکە کە پێویستە دەڵێت. گرنگە گوێ لە هەموو لێدوانەکانی بگرین، چونکە پێویستە تێبگەین چۆن بردیەوە و چۆن دۆڕاندنی قبوڵ کرد./.